مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی دەکەن


وێستگەنیوز-

بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینەوە، هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئابی 2026، لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە هەموو ئێزیدییان و ئەنجوومەنی رۆحانی و پیاوانی ئایینی، وتی: "هیوادارم خوشک و برایانی ئێزیدی هەموو جەژن و بۆنەکانیان لە ناو کەشێکی پڕ لە ئارامی و ئاسایشدا بەسەر ببەن و جەژنەکەیان ببێتە مایەی خێر و خۆشی".

لەلایەکی دیکەشەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە میری ئێزیدییان و بابەشێخ و ئەنجوومەنی رۆحانی و تەواوی هاووڵاتیانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە، کە "هاووڵاتیانی ئێزیدی و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەرێمی کوردستان هەر بە لانکەی پێکەوەژیان و وڵاتی هەمووان بێ جیاوازی دەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەش کرد، کە دامەزراوەکانی هەرێم هەمیشە پارێزەری کولتووری فرەرەنگی و مافی هەموو پێکهاتەکان دەبن.


AM:10:40:02/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو