سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا: لێشاوی کۆچبەران هێرشە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکمان
وێستگەنیوز-
پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی لە مەغریبەوە بەرەو شاری سیوتا بە هێرش و پێشێلکاری بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی ناوبرد و هێزە ئەمنییەکانی لە ناوچەکە زیاد کرد.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووزی 2026، پێدرۆ سانچێز لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە شاری سیوتا کە ناوچەیەکی ئیسپانییە لە باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند، ناوەندی تایبەت بە هاوکاری بەرپرسانی ناوخۆیی و نیشتمانی ئامادە کراوە، ئەمەش بە مەبەستی خێراکردنی پڕۆسەی دەرکردن و گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە دوێنێوە چوونەتە ناو شارەکەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دۆخەکەی بە بارێکی بێوێنە وەسف کرد و وتی: ئەم لێشاوە کۆتایی بەو ئاڕاستە نزمییەی کۆچی نایاسایی هێنا کە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە سەرانسەری ئیسپانیادا تۆمارمان کردبوو.
جەختیشی کردەوە لەوەی کە پێویستە حکومەتەکەی نەک تەنها ڕێکاری بەپەلە، بەڵکو هەنگاوی ستراتیژی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە بگرێتەبەر.
لەو چوارچێوەیەشدا سانچێز ئاشکرای کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و پاراستنی سنوورەکان، ژمارەی هێزەکانی ئاسایش لە شاری سیوتا زیاد کراوە.
PM:06:15:31/07/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت