بڕیارێکی نوێ لە شارەوانی هەولێرەوە؛ کارکردنی بیانییەکان لە ڕۆژانی هەینیدا قەدەغەکرا
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕێنمایی نوێی بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕ و سەنتەری شار دەرکرد، بەپێی بڕیارەکەش چیتر ڕێگە بە هاووڵاتییانی بیانی نادرێت لە ڕۆژانی هەینیدا لەو ناوچانەدا کاسبی بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی تەمووزی 2026، شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، بەپێی بەدواداچوونەکانیان دەرکەوتووە 80%ـی ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی هەینیدا لە بازاڕەکاندا خەریکی کاسبین، هاووڵاتییانی عەرەب، بەنگلادیشی و بیانییەکانی دیکەن، ئەوەش بووەتە هۆی تێکدانی سیمای شار و دروستکردنی جەنجاڵییەکی زۆر.
خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارە نوێیەکە:
هاووڵاتییانی عەرەب و بیانی بۆیان نییە تەنها لە ڕۆژانی "هەینی"دا لە سەنتەری شار کار بکەن، بەڵام لە ڕۆژانی دیکەی هەفتەدا ڕێگەیان پێدەدرێت.
بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت شەقامە سەرەکییەکان بگیرێن، کاسبکاران تەنها دەتوانن شۆستەکان بۆ کارەکانیان بەکاربهێنن.
جەخت لە پابەندبوونی تەواوی کاسبکاران بە پاکوخاوێنی شوێنەکانیان کراوەتەوە.
ئەم بڕیارەی شارەوانی دوای سکاڵایەکی زۆری هاوڵاتیان دێت، کە ئاماژەیان بەوە کردووە بەهۆی کارکردنی ئەو کەسانەوە ئاستەنگی هاتووچۆ و جەنجاڵییەکی بێزارکەر لە بازاڕەکانی شێخ مستەفا و شێخەڵڵا و سەنتەری شار دروست دەبێت.
PM:05:40:31/07/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت