مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، جەختیان لە پێویستیی پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و شاندێکی یاوەری کرد. بەپێی راگەیەندراوی فەرمی کۆبوونەوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

لە دیداری نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسیدا، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵی لە عێراق کرایەوە. هەروەها هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی دووپات کردەوە، بە مەبەستی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی پارتی تەقەدووم هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەبێ هیچ جیاکارییەک خزمەت بکرێن. ئاماژە بەوەش کرا کە تەنها لە رێگەی هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی نێوان لایەنەکانەوە دەتوانرێت بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت.


PM:02:58:30/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو