لەئەنجامی رێککەوتنەکەی عەلی زەیدیی تورکیا 15%ـەی نەوتی کەرکوکی پێدەدرێت


وێستگەنیوز-

وەک بەرهەمی ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان عەلی زەیدی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆمپانیای پترۆلی تورکی بە فەرمی پشکی 15%ـەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکی پێدرا و لەمەودوا شانبەشانی کۆمپانیای BPـی بەریتانی لەو کێڵگانەدا وەبەرهێنان دەکات.


وەک بەرهەمی ڕێککەوتنەکەی نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەنقەرە لە کەرکوک پشکێکی گەورە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەو شارە بەدەستهێنا.

بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێ، کۆمپانیای پترۆلی تورکی (TPAO) دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیای (BP) بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و خاوەندارێتی 15%ی پشکەکانی ئەو کێڵگانەی پێدەسپێردرێت.

وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد جیم ئەردەم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پترۆلی تورکی و ئاندۆ ماک ئۆسلان، یاریدەدەری سەرۆکی گەشەپێدان و بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای BP، بە ئامادەبوونی وەزیری وزەی تورکیا ڕێککەوتننامەکەیان واژۆ کردووە.

وەزیری وزەی تورکیاش باسی لەوە کرد بەپێی ئەم واژۆیە، وڵاتەکەی ئێستا بە فەرمی بووەتە هاوبەشی کۆمپانیای BP لە بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوکدا.



PM:06:31:29/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت