حکومەتی هەرێم لە قەرزی خانووبەرەی گوندنشینانی سنووری قەرەچووغ خۆش دەبێت


وێستگەنیوز-

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە قەرزی پێشینەی خانوبەرە و سوودی دواکەوتن بۆ ئەو گوندنشینانەی سنووری قەرەچووغ کە خانووەکانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێران کراوە.


بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی کارئاسانییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی سوودمەند بوون لە پێشینەی خانووبەرە و بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە خانووەکانیان تەقێندراوەتەوە.

لە فەرمانەکەی سەرۆک وەزیراندا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی رێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ لێخۆشبوون لە تەواوی ئەو بڕە پارەیەی وەک پێشینەی خانووبەرە لە ئەستۆی ئەو هاووڵاتییانەدا ماوە، هاوکات لێخۆشبوونەکە سوودی دواکەوتن کە بە (غەرامەی تەمەئول) دەناسرێت، دەگرێتەوە.


PM:03:18:29/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو