كیفاح مه‌حمود: چه‌ندین جار به‌ڵگه و ناوی ئه‌و گروپانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌رێم دراوه‌ته به‌غدا، به‌ڵام ....
وێستگه‌نیوز –
راوێژكارێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر هه‌رێم رێكخراو و ئاراسته‌كراون و ئامانجی سه‌ره‌كی "به‌ئامانجگرتنی ئه‌زموونی هه‌رێمه"، ده‌شڵێت: "چه‌ندین جار به‌ڵگه و ناوی ئه‌و گروپانه دراوه‌ته حكومه‌تی فیدراڵی، به‌ڵام هیچ رێكارێكیان له دژ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر".
كیفاح مه‌حمود، راوێژكاری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی وت كه "هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له زنجیره‌یه‌ك هێرشی رێكخراو و ئاراسته‌كراو كه له سه‌ره‌تای ململانێی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن”.
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی پێیوایه كه "ئامانجی سه‌ره‌كی” ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجامیانداوه "به ئامانجگرتنی ئه‌زموونی هه‌رێمه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی هێرشه‌كان ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانیان كردۆته ئامانج و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به بنكه‌كانی ئه‌مریكا و بوونی ئه‌مریكاوه نه‌بووه، هه‌رچه‌نده بوونی ئه‌مریكا به رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی تا ئه‌و هێزانه له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو له عێراق ده‌كشێنه‌وه”.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چه‌ندین جار به‌ڵگه و ناوی ئه‌و گروپانه‌یان داوه‌ته‌وه حكومه‌تی فیدراڵی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام هیچ رێكارێكیان له دژ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، حكومه‌تی فیدراڵی زۆرجار ته‌نها لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی دیاری هه‌بێت".
چاودێرانی كورد له‌و باوه‌ڕه‌دان كه "هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له ترسی تاران له ده‌ستوه‌ردانیان یان دزه‌كرنیان له داهاتوودا بۆ ناوخۆی ئێران به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتۆن، سه‌رچاوه ده‌گرێت”.
به‌ڵام مه‌حمود ئه‌م ئه‌گه‌ره ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ كه "لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران رێككه‌وتنێكیان واژۆ كردووه كه پابه‌ندیان ده‌كات یه‌ك فیشه‌ك به رووی لایه‌نی ئێرانی نه‌ته‌قێنن".
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی راشیگەیاند كه "هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران كه نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌یه له سنووره‌كانی عێراق نیشته‌جێن، له هیچ ململانێیه‌كی سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ ئێران تێوه‌نه‌گلاون و پێشتر چه‌كداركردنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌تكردۆته‌وه”.
PM:11:00:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت