دۆسیه‌ی كورده‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی كه ده‌یوت منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه داده‌خرێت
وێستگه‌نیوز -
دۆسیه‌ی هاوڕێ ئەنوەر ناسراو به "كورده‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی"، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه ده‌یوت منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه داده‌خرێت، داوای لێبوردنیش له‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌كات كه پێشتر خۆی به كوڕیان ده‌زانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كورده‌وان هه‌ڵه‌بجه‌یی كه منداڵێكی ونبووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی:
*دوای ئه‌وه‌ی له 2023دا گه‌ڕامه‌وه هه‌ڵه‌بجه به‌دوای خانه‌واده‌كه‌مدا گه‌ڕام و له‌دادگا دۆسیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م كرایه‌وه.
*به‌داخه‌وه دۆسیه‌كه‌م به‌لاڕێدا رۆی، بۆیه بڕیارم دا دۆسیه‌كه دابخه‌م.
*دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌م داخست هه‌ڵه‌بجه به‌جێده‌هێڵم.
*لێره‌وه داوای لێبووردن له خانه‌واده‌ی كاك مه‌حمود، مامۆستا محه‌مه‌د و كچه‌كانی ده‌كه‌م، ئه‌و خانه‌واده‌ی له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی مندا داواكرابوون له دادگا.
*داوای لێبووردن له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كه‌م.
*ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌هه‌موو ئه‌و ململانێیه ده‌هێنم كه له‌دادگا دروستبووبوو له‌نێوان من و ماڵی كاك مه‌حموددا.
*لێره‌وه داوای لێبووردن له سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌واده‌یه ده‌كه‌م و خۆم به كوڕی ئه‌وان نازانم.
*ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژمه له هه‌ڵه‌بجه و به‌جێی ده‌هێڵم و ده‌چمه‌وه شاری كه‌ركوك.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ڵه‌بجه به‌داخه‌وه هه‌ر منداڵێكی ونبوو بگه‌ڕێته‌وه، له‌م هه‌ڵه‌بجه‌یه دووباره ون ده‌بێته‌وه.
PM:10:12:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت