دوو یاریزانی پاراگلایده‌ر له‌شاخی ئه‌حمه‌دئاوا، كه‌وتنه‌خواره‌وه و برینداربوون
وێستگه‌نیوز –
دوو یاریزانی پاراگلایده‌ر به‌هۆی تێكچوونی په‌ڕه‌شووته‌كه‌یانه‌وه، له‌شاخی ئه‌حمه‌دئاوا كه‌وتنه‌خواره‌وه و برینداربوون، بۆچاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2026 دوو یاریزانی په‌ره‌گلایدین (فڕین) به ناوه‌كانی سائیب محه‌مه‌د و كامه‌ران كه‌ریم، كه دانیشتووی سلێمانی و هه‌ولێرن، له كاتی فڕین په‌ره‌شووته‌كه‌یان تێك چووه و له شاخی ئه‌حمه‌د ئاوا له سنووری هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان یه‌كێكیان قاچی شكاوه و ئه‌وی دیكه‌شیان رانی شكاوه و ئازار به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
دوای گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌لی شیعه له خورماڵ، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆكرا و بریندارێكیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وه‌شیان برینه‌كه‌ی سه‌خته ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
ڤیدیۆ: فەریق هەیاس
PM:07:47:28/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت