لە قەڵادزێ دوو برا لە گۆمێکی ئاودا خنکان
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوو منداڵ کە هەردووکیان بران، لە ناو گۆمێکی ئاودا لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر خنکان و تەرمەکانیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تەمووزی 2027، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی دوو منداڵ بە ناوەکانی هامنۆ هێمن عەبدوڵا تەمەن 10 ساڵ و هێڤار هێمن عەبدوڵا تەمەن 6 ساڵ، کە دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرن، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، دوای ئەوەی لە ناو گۆمێکی ئاوی نزیک باخەکەیان خنکاون.
سەبارەت بە چۆنییەتی ڕووداوەکە، پۆلیس لە زاری شایەتحاڵەکانەوە گواستوویەتییەوە: برا بچووکەکە قولابی ماسی پێ بووە و ویستوویەتی ڕاو بکات، بەڵام کەوتووەتە ناو ئاوەکە، دواتر برا گەورەکەشی ویستوویەتی ڕزگاری بکات، بەڵام لە ئەنجامدا هەردووکیان بە دوای یەکدا خنکاون.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی، تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
PM:08:57:27/07/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت