د. رێبوار كه‌ریم: با زانكۆی خانه‌قین دروست بكرێت…
وێستگه‌نیوز –
د.رێبوار كه‌ریم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق پێیوایه كه ده‌بێ ئه‌و كۆلێج و به‌شانه‌ی زانكۆی گه‌رمیان كه له‌سنوری خانه‌قینن بخرێنه‌سه‌ر زانكۆی دیاله، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمیش ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوانی ئه‌و زانكۆیه، گرنگه زانكۆی خانه‌قین دروست بكرێت و به‌شه‌كانی ئێستای زانكۆی گه‌رمیان له‌و قه‌زایه له‌خۆبگرێت".
د.رێبوار كه‌ریم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به دانپێدانانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق به (زانكۆی گه‌رمیان) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای به‌شێك له‌مامۆستایان و ده‌رچووان و خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمیان له (2026/2/16) داوایه‌كم ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق كرد به‌مه‌به‌ستی رونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ته‌واونه‌كردنی دانپێدانان به زانكۆی گه‌رمیان.
*وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق وه‌ڵامی دامه‌وه كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌و كۆلێج و به‌شانه‌ی زانكۆی گه‌رمیان كه له‌سنوری خانه‌قینن بخرێنه‌سه‌ر زانكۆی دیاله.
*دوای ئه‌و وه‌ڵامه‌ی عیراق، به‌دواداچونم كرد‌و روون بویه‌وه كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم ره‌زامه‌ند نییه ئه‌و به‌شانه بخرێنه‌سه‌ر زانكۆی دیاله به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه له‌روی مه‌عنه‌وییه‌وه بۆ كورد گرنگن.
*دوای ئه‌و رایه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێم، په‌یوه‌ندیم كرده‌وه به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراقه‌وه، ئه‌وان تا ئێستا پێداگرن له‌داواكارییه‌كه‌یان و ئاماده‌ن له‌قۆناغی داهاتودا زانكۆی (خانه‌قین) دروست بكه‌ن و ئه‌و به‌شانه‌ی زانكۆی گه‌رمیانیش كه له خانه‌قینن له‌خۆی بگرێت.
*به‌ڕای من، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوانی ئه‌و زانكۆیه، گرنگه زانكۆی خانه‌قین دروست بكرێت و به‌شه‌كانی ئێستای زانكۆی گه‌رمیان له‌و قه‌زایه له‌خۆبگرێت.
PM:03:50:27/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت