عه‌لی حه‌مه ساڵح: پلانه‌كه‌یان ئه‌مه‌یه و نرخی به‌نزینیان گران كرد
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی باسی "پلانی" ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت: "نه‌ك نرخی به‌نزین هه‌رزان نه‌بوو! گران كرا...".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشتر نزیكه‌ی (یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار ) لیتر به (750) دینار دابه‌ش ده‌كرا… ئێستا هه‌مان بڕ به‌شێكی به (750) دینار به كۆبۆن و به‌شێكی ناوده‌نێن بازرگانی به (850) دینار…واته: گران بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له هه‌موو به‌نزینخانه‌یه‌ك نۆرماڵ نابێت به (850) دینار، كار‌و لانازو فۆكس و هیچ پاڵاوگهیهك ناچار ناكرێن به‌نزینی نۆرماڵ كه ده‌یفرۆشنه به‌نزینخانه‌كان هه‌رزان بكه‌ن! ئازادن!".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌شی ناتوانێت سه‌ره بگرێت، به‌ناوی موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر با بۆ خۆی تێی بكات (1350 - 1500) دینار!!".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت: "سه‌رانه‌ی بازگه‌و (2200) دۆلاری مه‌رز بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی مه‌وادی به‌نزین به‌رده‌وام ده‌بێت. قازانجی زۆری پاڵاوگه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه بۆ زۆنی زه‌رده.. زۆنی سه‌وز ته‌قریبه‌ن هه‌مووی بازرگانییه".
PM:11:42:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت