ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هاوڵاتیه‌كیان رفاند و ئه‌شكه‌نجه‌یاندا، ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی رفاندنی هاوڵاتیه‌ك و ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌ستگیركران و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریش دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك كه دانیشتوی قه‌زای حاجیاوایه به‌ناوی (ب. ب. ا.) له ره‌گه‌زی نێر له بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا ئاماده بوو سكاڵای له‌سه‌ر دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی (ا. خ. م.) دانیشتووی حاجیاوا و (ا. م. ك.) دانیشتوی حاجیاوا تۆماركرد".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت "به‌وته‌ی سكاڵاكار ئه‌و دوو تۆمه‌تباره شه‌وی رابردوو به ئۆتۆمبیل سكاڵاكاریان رفاندووه بۆ شوێنێكی دوور و دواتر لێیانداوه و ئازاری جه‌سته‌ییان پێگه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشیان لێكردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی حاجیاوا ئاگاداركرایه‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه".
ده‌شڵێت: "به كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر توانرا شوێنی نیشتهجێبونوی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك تۆمه‌تباران ده‌ستگیركران و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده كران".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان دانا و له ئیستادا به‌پێی مادده‌ی (422) له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
PM:11:14:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت