بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه نوخشه ناسیح نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌شكردووه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵه‌بجه و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ نوخشه ناسیح، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی "پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمه‌ته‌كانی نوخشه ناسیح وه‌ك یه‌كه‌م پارێزگاری ژن له هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ربڕی كه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌شكردووه له به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له راپۆرتێكدا به‌رنامه و ئه‌رك و پێویستییه‌كانی پارێزگاكه‌ی خسته‌ڕوو و داوایكرد، هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان".
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتگیری و پشتیوانیی حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان ده‌ربڕی و وتی: "هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیاتر و شایسته‌تر بۆ شاره‌كه بكرێت".
PM:05:44:26/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت