عه‌لی حه‌مه ساڵح: به‌ڵگه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر به‌نزین و سامانه سروشتیه‌كان ئاشكرابوو
وێستگه‌نیوز –
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "به‌ڵگه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر به‌نزین و سامانه سروشتیه‌كان ئاشكرابوو. له‌خه‌ت گیران!".
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له رووداو ده‌ڵێ لیترێك به‌نزینی موحه‌سه‌ن له‌سه‌ر بهنزینحانهكان كه‌متر 850 دینار ده‌كه‌وێت.
*به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به نه‌وتی خاوی خۆی نۆرماڵ بكڕێت 1100 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.
*ئه‌وان ده‌ڵێن كه ئه‌و به‌نزینه‌ی به 750 دینار و 850 دینار ده‌یده‌نه خه‌ڵك، مانگانه 26 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی ده‌كه‌ن واته هه‌ر لیترێك نزیكه‌ی 350 دینار پاڵپشتی ده‌كه‌ن.
*له‌مه تێبگه به‌نزینخانه‌یه‌ك لیترێك موحه‌سه‌ن كه‌متر له 850 دینار ده‌كه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌تێك كه نه‌وتی خاوه‌كه‌ی به‌لاشه و پاڵاوتنی به‌رمیلێك 150 دینار ده‌كه‌وێت، ده‌ڵێ هه‌ر لیترێكی نۆرماڵ 1100 دینار ده‌كه‌وێت.
PM:03:18:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت