رێبین زه‌نگه‌نه: به‌نزینی موحه‌سه‌ن (850) دینار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان و به دوو هێنده فرۆشتوویانه
وێستگه‌نیوز –
رێبین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم مانگانە بڕی (26) ملیۆن دۆلار پشتیوانی نرخی بەنزین دەكات، ده‌شڵێت: "به‌نزینی موحه‌سه‌ن (850) دینار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان و به دوو هێنده فرۆشتوویانه".
رێبین زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ رووداو:
* به‌نزینی موحه‌سه‌ن (850) دینار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان و به دوو هێنده فرۆشتوویانه.
* لیژنه‌كان چَیكی چه‌ند بهنزینخانهیهكیان كرد له هه‌ولێر كه نووسیویانه به‌نزین نییه، به‌نزین له خهزانهكانیان هه‌بووه.
* بازرگانانی به‌نزین ئیستغلالی نرخی به‌نزین له بازاڕدا ده‌كه‌ن.
* به‌نزینی سوپه‌ر هه‌مووی درووستكراوه له‌ناوخۆدا و نازانین له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك درووست ده‌كرێت.
* مانگانه حكومه‌ت بڕی (26) ملیۆن دۆلار پشتیوانی نرخی به‌نزین ده‌كرێت.
* (50) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو كاتێك ده‌پاڵێورێت (ملیۆنێك و 600 هه‌زار) لیتر به‌نزینی لێبهرههمدههێندرێت، له‌كاتێكدا ئێمه رۆژانه پێویستمان به (6) ملیۆن لیتره.
* ئه‌مڕۆ زیاتر له (1) ملیۆن لیتر به‌نزین له هه‌ولێر دابه‌شكراوه به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا.
*به‌نزینی پاڵپشتیكراو بۆ سلێمانی هه‌مان شته وه‌ك هه‌ولێر (1) ملیۆن لیتره.
* حكومه‌تی عێراق ده‌بێت به‌شێك له به‌رپرسیارێتی كه‌می به‌نزینی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگرێت.
* بڕی پێویستی به‌نزین له بازاڕدا هه‌یه.
* دابینكردنی به‌نزینی (450) دیناری له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه.
* به (15) پارێزگای عێراق (33) ملیۆن لیتری ده‌وێت، هه‌رێمی كوردستان (6) ملیۆن لیتری پێویسته.
* له نێوان 2023 – 2026 له هه‌رێمی كوردستان (600) هه‌زار ئۆتۆمبێل زیادی كردووه.
PM:01:58:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت