"گه‌رمایه‌كی به‌تین له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات"
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه گه‌رمایه‌كی تا راده‌یه‌ك به‌تین له‌ناوچه‌كانمان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامی ببێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌ماوه‌ی ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو به‌هۆی كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی فێنكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانمان نزمبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه تا ناوه‌راستی هه‌فته به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "پاشان له سێشه‌ممه‌وه 28ی مانگ گه‌رمایه‌كی تا راده‌یه‌ك به‌تین له‌ناوچه‌كانمان ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامی ببێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو له‌ماوه‌ی ئه‌و گه‌رما به‌تینه‌دا له رۆژانی 28 و 29 و 30 مانگ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: "سلێمانی 43 پله، هه‌ولێر 45 بۆ 46 پله، دهۆك 43 بۆ 44 پله، هه‌ڵه‌بجه 44 بۆ 45 پله، كه‌ركوك 46 بۆ 47 پله، گه‌رمیان 47 بۆ 48 پله، راپه‌ڕین 44 بۆ 45 پله، سۆران 42 بۆ 43 پله، زاخۆ 42 بۆ 43 پله".
AM:10:10:25/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت