لە دهۆک و کەرکووک دوو گەنجی دیکە خنکان و ژمارەکە 60 کەسی تێپەڕاند
وێستگەنیوز ـ
لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە پارێزگاکانی دهۆک و کەرکوک، دوو گەنج لە کاتی مەلەکردندا خنکان و بەوەش کۆی ژمارەی خنکان لەمساڵدا 60 کەسی تێپەڕاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەوروبەری کاتژمێر 11:30 خولەک، گەنجێکی 25 ساڵ بەناوی محەممەد سەفەر کە دانیشتووی شاری دهۆکە، بەمەبەستی گەشت و کات بەسەربردن چووەتە ڕووباری شینی شێلادزێ و لە کاتی مەلەکردندا خنکا، تا ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.
لەلایەکی دیکەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی 1ـی حوزەیرانی شاری کەرکوکە، لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی خاسە خنکا.
تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوک توانیویانە تەرمەکەی دەربهێننەوە و ڕادەستی کەسوکاری بکەنەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان تاوەکو ئێستا 49 حاڵەتی خنکان لە هەرێم تۆمارکراون، لە کەرکوکیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە 16 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون، بەمەش کۆی گشتی قوربانیانی خنکان لەمساڵدا لە هەرێم و کەرکوک 60 کەسی تێپەڕاندووە.
PM:06:15:24/07/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت