داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 18ی تهمموز تا ئه‌مڕۆ 24ی ته‌مموزی 2026، بڕی 9 ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار و 525 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 7 ملیار و 257 ملیۆن و 972 هه‌زار و 221 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 74ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 2 ملیار و 492 ملیۆن و 855 هه‌زار و 304 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی سه‌دا 26ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو 830 ملیۆن دینار كه‌میكردووه به‌ڕێژه‌ی 7.85%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:11:58:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت