له هه‌ولێر ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا
وێستگه‌نیوز –
له شاری هه‌ولێر ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا و به پێی زانیارییه‌كان چه‌ند درۆنێك ئاراسته‌ی شاره‌كه كراون و ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاسمانی شاری هه‌ولێر ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیسترا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه‌كه‌وتوون، ده‌نگه‌كان ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه‌ن كه ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كراون.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) له ناوچه‌ی سێبیران له نزیك شاری هه‌ولێر خرانه خواره‌وه و ته‌قێندرانه‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و درۆنانه‌شه‌وه، ئاگر له پووش و په‌ڵاش و زه‌ویوزاری كشتوكاڵیی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوكات میدیاكانی ئێران باس له ئه‌نجامدانی هێرشی درۆنی بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
تا ئێستاش لایه‌نه فه‌رمییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراو و زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
AM:10:13:24/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت