لاهور شێخ جەنگی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری دەکات


وێستگەنیوز –

لاهور شێخ جەنگی لە ڕێگەی وتەبێژی تیمی پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی کرد و تێیدا داوای یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی دەکات بەبێ دواکەوتنی زیاتر.


دانا تەقێدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەیامی ئەوان بۆ لایەنە باڵاکانی هەرێم ئەوەیە کە دادگایەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە دیاری بکەن و چیتر ڕێگە نەدەن دۆسیەکە لەوە زیاتر دوابخرێت.

وتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دادوەرەکانی دادگای تەمیز دەوام دەکەن بەڵام کار ناکەن و هیچ دۆسییەک نابینن بۆ ئەوەی دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگی نەنێردرێت بۆ دادگای تەمیز و تێیدا یەکلایی بکرێتەوە.

دانا تەقێدین جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی ئەم دۆخەوە مامەڵەی سەرجەم دادگاکان و کاروباری هاووڵاتییان وەستاوە بەتایبەت ئەو دۆسیانەی کە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای تەمیزن و ئەمەش زیانێکی زۆری بە ڕەوتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان گەیاندووە.


PM:09:47:23/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو