قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاستی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر گۆیژە ئاشکرا دەکات و چەند بڕیاڕێک دەردەکات
وێستگەنیوز-
قائیمقامیەتی سلێمانی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لەوە دەکەن ئاگرەکەی گۆیژە بەهۆی هێرشی درۆنەوە بووبێت، هاوکات بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی نێرگەلە و چۆڵکردنی شاخەکە لە کاتژمێر 11ی شەودا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووزی 2026، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی لەسەر ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی شاخی گۆیژە خستەڕوو و ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئاگرەکە بەهۆی هێرشی ئێران یان درۆنەوە بووبێت دوورن لە ڕاستییەوە و لێکۆڵینەوەکان ئەو ئەگەرە ڕەتدەکەنەوە.
قائیمقامی سلێمانی کۆمەڵێک بڕیاری نوێی بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە ڕاگەیاند کە بریتین لە، کێشانی نێرگەلە لەلایەن هاوڵاتییان و گەشتیاران و لەناو هەموو کافتریاکانی سەر شاخی گۆیژە بەتەواوی قەدەغەیە.
پێویستە هەموو شەوێک کاتژمێر 11:00ـەی شەو، تەواوی شاخەکە لە سەردانیکەران و گەشتیاران چۆڵبکرێت.
ئەو شەوانەی بای بەهێز هەیە، چوونەسەر شاخی گۆیژە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت، چونکە لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا کۆنترۆڵکردنی ئەستەم دەبێت.
فازڵ عومەر ئاماژەی بەوەش کرد، لێدانی هێڵەکانی ئاگربڕ لەنێوان دارەکاندا ڕۆڵی گەورەی هەبووە لەوەی ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت و زیانەکان کەم بکرێنەوە.
PM:05:39:22/07/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت