حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری لەسەر قەرزی کارەبا و سزای هاتووچۆ دەرکرد
وێستگەنیوز-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، کە دیارترینیان داشکاندنی نیوەی قەرزی کارەبا و درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووزی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد کە بریتین لە:
داشکاندنی 50% بۆ قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا لەسەر هاونیشتمانییان، ئەمەش بۆ ئەو قەرزانەی پێش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەر هاوڵاتییان ماونەتەوە.
ماوەی لێخۆشبوونی 20% لە سزاکانی هاتووچۆ تاوەکو ڕێکەوتی 31-12-2026 درێژکرایەوە.
بڕیارەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ جێگیرکردنی نرخی بەنزین پەسند کران.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها ڕێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی بێ مووچە پەسند کرا بەم شێوەیە:
فەرمانبەرانی ئاسایی دەتوانن بۆ ماوەی 5 ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرن و تا کۆی گشتی 10 ساڵ درێژەی پێ بدەن.
بۆ مامۆستایان، پزیشکان و دەرمانسازان، ماوەی مۆڵەتەکە 2 ساڵ دەبێت.
جەختکرایەوە ئەو مۆڵەتانەی لە دوای 18-06-2020 وەرگیراون، وەک خزمەت بۆ فەرمانبەر هەژمار ناکرێن.
حکومەتی هەرێم هۆشداری توندیشی دایە ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و ماوەی مۆڵەتەکەیان تەواو بووە، ڕایگەیاند ئەگەر نەگەڕێنەوە و دەستبەکار نەبنەوە، کۆتایی بە ڕاژەکانیان دەهێنرێت.
PM:04:39:22/07/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت