ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22ی ته‌مووزی 2026، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ بڕگه‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆ ده‌كرێن:
1. له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ت به لێخۆشبوونی سزای سه‌رپێچیی هاتووچۆ ده‌درێت.
2. راپۆرتێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی كاره‌با و سووته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی (كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان) له‌م باره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێشنیاری داشكاندنی رێژه‌یه‌ك له پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی كاره‌بای هاووڵاتییان بڕیار ده‌درێت.
3. گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند راسپارده‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بێمووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه پێشتر به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێكخراوه.
AM:10:06:22/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت