پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەسەر کەرکوک دەدات
وێستگەنیوز-
بڕیارە سبەی چوارشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات و تێیدا هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە ئیدارەی نوێی کەرکوک و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕابگەیەنێت.
بڕیارە سبەی چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەردوو نوێنەرەکەی حزبەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە.
تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتی تێکەڵبوونەوە بە پڕۆسەی سیاسی شارەکە و بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا پارتی بەشداری کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگا دەکات یاخود نا.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەی سبەی، پارتی کۆتایی بەو بێدەنگییە بهێنێت و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەی کەرکوک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.
PM:10:34:21/07/2026
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت