بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی؛ مەسرور بارزانی و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمووزی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر پێشوازی لە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا کرد، بە مەبەستی ماڵئاویی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێمی کوردستان.


بەپێی راگەیەندراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی سوپاسی هەوڵ و کارەکانی رادو بوتومی کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی هەبووە لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا پێزانینی خۆی بۆ ئاستی هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پاڵپشتییەی لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە پێشکەشی کراوە، فاکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ سەرخستنی کار و ئەرکەکانی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.


PM:03:03:21/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو