لە شارباژێڕ هاووڵاتییەک دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمووزی 2026، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان لە بەشی شارباژێڕ توانیویانە هاووڵاتییەک دەستگیر بکەن کە زیانی بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی دارستان، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی دیاردەی داربڕین لە گوندی (گەنکێ) سەر بە قەزای شارباژێڕ، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی روداوەکە.
لە کاتی گەیشتنی مەفرەزەکان، هاووڵاتییەک دەستگیرکرا کە سەرقاڵی بڕینەوەی دار بووە، دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە کە مەبەستی لە بڕینەوەی دارەکان بۆ "هەنگ بڕین" بووە.
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر، پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتبارەکە رێکخراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان لەبەرانبەریدا.
AM:11:39:21/07/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت