کۆمەڵە دەنگۆکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی شێوازی شەهیدبوونی 9 پێشمەرگەکە ڕەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز ـ

کۆمەڵە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدبوونی 9 پێشمەرگەکەی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر شێوازی شەهیدبوونیان بڵاوکراونەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 20 تەمووزی 2026، سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی باس لە شێوازی ڕووداوەکە دەکەن بێ بنەما و هەڵبەستراون.

کۆمەڵە جەختی کردەوە لەوەی هیچ سەنگەرێکی ئازادیخوازانە بە درۆ و هەواڵی هەڵبەستە بەتاڵ نابێت و داواش لە میدیاکاران دەکات بۆ هەر زانیارییەک تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی ئەوان ببەستن.

کۆمەڵە هەروەها سوپاسی هاوخەمی خەڵکی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانی کرد کردووە بۆ پاڵپشتییەکانیان.

کۆمەڵە لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەرپرسیاری یەکەمی تێکدانی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و نانەوەی جەنگ لە ناوچەکەدا ناوبرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، 17ـەی تەممووزی 2026، لە هێرشێکی درۆنیدا لەلایەن سوپای ئێرانەوە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا 9 پێشمەرگە شەهیدبوون.


PM:09:41:20/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو