سێنتكۆم: سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له باكووری عێراق كوژرا
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاند كه له كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له باكووری عێراق كوژرا.
*فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌ندامێكی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكا له باكووری عێراق له چالاكییه‌كانی 18ی ته‌مموزدا له كاتی ته‌قاندنه‌وه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراوی ته‌قه‌مه‌نییه‌كی نه‌ته‌قیوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ئێرانی، كوژرا.
*هاوكات ئه‌ندامی خزمه‌تگوزاری دووه‌م به سووكی بریندار بووه و به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
*دوێنێ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كۆچی دوایی دوو ئه‌ندامی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكی و بێسه‌روشوێنبوونی یه‌كێكیانی له ئوردون له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئێران له 17ی ته‌مموز، راگه‌یاند.
*پرۆسه‌ی پشكنین بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان به‌رده‌وامه.
PM:10:26:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت