عومه‌ر گوڵپی: پارتی و یه‌كێتی ئاماده نین له پێناو خه‌ڵك ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵبگرن
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه نه‌ك 50 هه‌زار به‌رمیل، هه‌موو نه‌وتی كه‌نداو له‌به‌رده‌ست پارتی و یه‌كێتی بێت، نابێته خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ده‌شڵێت: "ئه‌مانه بازرگانن و ئاماده نین له پێناو خه‌ڵك ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵبگرن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵ باس له‌وه ده‌كات كه:
*گله‌ییان له (50 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت هه‌یه گوایه كه‌مه و به‌شی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
*ئه‌مه‌شیان كردوه‌ه‌ته هۆكاری گرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی تر له كوردستان.
*له كاتێكدا پاش وه‌ستانی فرۆشتنی نه‌وت به بۆری له مانگی (3)ی (2023)، تا مانگی (9)ی ساڵی (2025)، نه‌وه‌ك (50 هه‌زار)، به‌ڵكو هه‌موو ڕۆژێك (220 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتیان له‌به‌رده‌ست بوو، یه‌ك لیتر به‌نزینیان به (450 دینار) و به‌رمیلێك نه‌وتیان به (45 هه‌زار) به كه‌س نه‌دا!
*له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێكرد كه نزیكه‌ی (30 ) مانگ ده‌كات، نزیكه‌ی (100 ملیۆن) به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشت.
*نه‌وه‌ك سوته‌مه‌نی هه‌رزانیان به خه‌ڵك نه‌دا، به‌ڵكو یه‌ك دیناری داهاتی ئه‌و (100 ملیۆن) به‌رمیله‌شیان نه‌دایه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان!!
*ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌وتی كه‌نداو له‌به‌رده‌ست پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌ته‌كه‌یاندا بێت، هه‌رگیز نابێته هۆی هه‌رزانی سوته‌مه‌نی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی كورد.
*هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه خۆیان بازرگانی نه‌وت و سوته‌مه‌نین و ئاماده نین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵبگرن!
PM:09:04:19/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت