هۆشدارییەک لە وەزارەتی داراییەوە: زانیارییەکانی دەرەوەی ئەم سەرچاوەیە لەسەر بانکی نیشتمان دوورن لە ڕاستییەوە
وێستگەنیوز -
راوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست لەسەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکەکە بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاند، هەر بەرەوپێشچوونێک هەبێت تەنیا لە ڕێگەی لاپەڕەی فەرمیی وەزارەتەوە بڵاودەکرێتەوە.
د. هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەکە چەندین هەواڵ، لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لەسەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات بڵاو دەکرێتەوە، کە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستییان تێدایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سێ خاڵی سەرەکی بۆ ڕای گشتی و میدیاکان ڕوون کراوەتەوە:
یەکەم: لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، پرۆسەی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر، یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەرانی بانکەکە بەڕێوەدەچێت.
دووەم: هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت، بەفەرمی لە لاپەڕەی تایبەتی وەزارەتی دارایی بڵاودەکرێتەوە.
سێیەم: هەر کەس، لایەن یان بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات، تەنیا گوزارشت لە ڕای تایبەتی خۆی دەکات و وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لێی.
PM:03:18:19/07/2026
ئهم بابهته 752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت