عەلی حەمەساڵح نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەنێرێت
وێستگەنیوز-
عەلی حەمەساڵح، نووسەر و سیاسی، زانیاریی مەترسیدار لەبارەی دۆخی داهات و گومرگی مەرزی باشماخ بڵاو دەکاتەوە و رایگەیاند، خاڵی گومرگی لەو مەرزە بە تەواوی نەماوە و شێوازێکی نوێی قاچاخچێتی بە ناوی "تەنسیق" جێگەی گرتووەتەوە.
عەلی حەمەساڵح لە نامەیەکدا کە ئاراستەی هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە، مەرزى باشماخ کە پێشتر داهاتەکەی زیاتر لە 30 ملیار دینار بووە، ئێستا داهاتەکەی بەرەو نەمان چووە. دەشڵێت: "بە فەرمی خەتی قاچاخ (تەنسیق) کراوەتەوە و بە بازرگانان دەوترێت گومرگ مەکەن، چونکە بەو رێگە نوێیە کاڵاکان زۆر هەرزانتر لەسەر بازرگانان دەکەوێت."
بەپێی گوتەکانی ناوبراو، لە ئێستادا هەموو جۆرە کاڵایەک وەک (گۆشت، مریشک، جگەرە، برنج، شەکر و زەیت) لە رێگەی ئەو تەنسیقەوە دەهێنرێتە ناو هەرێم. بۆ سەلماندنی قسەکانیشی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مەرزەکەدا تەنها 3 ئۆتۆمبێل لە خەتی فەرمیی گومرگدا وەستاون، بەڵام زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لە خەتی تەنسیقدا ریزیان بەستووە.
عەلی حەمەساڵح هێزە ئەمنییەکانیش تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بوونەتە پاسەوانی ئەم پرۆسەیە و رێگریکردن لە کۆکردنەوەی داهاتی گشتی. لە کۆتاییشدا پرسیار ئاراستەی بەرپرسانی باڵای یەکێتی دەکات و دەڵێت: "ئایا مەعقولە ملیارەها دینار لە داهاتی گشتی سلێمانی ببەن لە کاتێکدا حیزب و حکومەت خۆتانن؟"
PM:05:13:18/07/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت