وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆشداری ده‌داته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن: پابه‌ندی یاسا بن
وێستگه‌نیوز -
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و داواكاره له كاتی رووماڵكردنی رووداوه ئه‌منییه‌كان و هێرشه درۆنییهكاندا پابه‌ندی یاسا بن و خۆیان له تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی و بازاڕ به‌دوور بگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2026، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی میدیای بینراو و بیستراو كرد و تێیدا جه‌ختی له پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی كاری میدیایی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له پشێوی، ده‌بێت سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان له كاتی رووماڵكردنی هێرشه درۆنییه‌كان و رووداوه ئه‌منییه‌كاندا به‌ته‌واوی پابه‌ندی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان بن".
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌م چوار خاڵه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كان دیاری كردووه:
1- پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی: پابه‌ندبوون به رێكاره پیشه‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی رووداوه‌كان نه‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها به‌دووربوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره زانیاری و وێنه یان ڤیدیۆیه‌كی نادروست ببێته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتییان.
2- پابه‌ندبوون به وه‌رگرتنی زانیاری به‌ته‌نیا له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان.
3- پاراستنی سه‌قامگیریی بازاڕ و باری ئابووری: خۆبه‌دوورگرتن له‌و جۆره رووماڵانهی ده‌بنه هۆی تێكچوونی دۆخی ئابووری و دروستكردنی پشێوی له بازاڕه‌كان یان گرانبوونی نرخه‌كان، چونكه میدیا به‌رپرسه له رێگریكردن له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان دروست ده‌بن.
4- لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی: هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه و له‌و بنه‌ما یاساییانه‌ی له رێنمایی ژماره یه‌كی ساڵی 2014ـدا هاتوون، كه‌ناڵه‌كه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كاته‌وه و رێكاری پێویستی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه هێرشی درۆنی و مووشه‌كی ئێران بۆسه‌ر شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی شه‌هید و برینداربوون.
PM:01:48:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت