نرخی به‌نزین له شاره‌كانی هه‌رێم زیاتر به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كه رایانگه‌یاندبوو ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی به‌نزین نزم ده‌بێته‌وه، نرخی به‌نزین له شاره‌كانی هه‌رێم به‌رزتر بووه‌وه.
ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا له سلێمانی هه‌ر لیترێك له جۆره جیاوازه‌كانی به‌نزین 100 دیناری دیكه چووه سه‌ری و له شاری هه‌ولێریش نرخه‌كه زۆر گرانتره.
ئه‌مڕو شه‌ممه له شاری سلێمانی نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ بوو به 1150 دینار كه دوێنێ هه‌رزار و 100 دینار بوو.
هاوكات نرخی لیترێك به‌نزینی موحه‌سه‌ن بوو به 1350 دینار و لیترێك به‌نزینی سووپه‌ریش بوو به 1500 دینار.
له شاری هه‌ولێریش نرخه‌كه زۆر زیاتره و لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ به 1300 دیناره و له‌هه‌ندێك به‌نزینخانه به 1370 دینار و له به‌شێكی تر به 1325 دینار ده‌فرۆشرێت.
PM:12:34:18/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت