زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و چوار ژن و پیاوه‌ی له كاتی دزیكردندا ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له عه‌ربه‌ت له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزیكردندا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران كه دووانیان ژنن.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت له دوو چالاكی جیاداو له‌كاتی ئه‌نجامدانی دزیكردن چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
*له چالاكییه‌كدا دوو تۆمتباری ژن ده‌ستگیر كران كه چووبوونه سه‌ر ماڵێك و پاره‌یان بردبوو.
*له چالاكییه‌كی تردا و له‌سه‌ر ڕێگای نێوان عه‌ربه‌ت و كۆمه‌ڵگای باریكه توانرا دوو تۆمه‌تباری به ناسنامه عه‌ره‌ب ده‌ستگیر بكه‌ن كه تۆمه‌تباران ویستبویان تانكه‌رێك بدزن.
*له ئێستادا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران؛ (م. ح. ع. له‌دایك بووی 2003، ش. ع. ك. له‌دایكبووی 1992، ف.ع. م. له‌دایكبووی 1996 و م. أ. س.
له‌دایكبووی 1992به بڕیاری دادوه‌ر و به پێی مادده‌ی 443 و 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
PM:03:38:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت