كه‌مپی سوورداش بۆردوومان كرا
وێستگه‌نیوز –
كه‌مپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له سنووری ناحیه‌ی سووداش له پارێزگای سلێمانی بۆردوومان كرا و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه "بۆردوومانه‌كه به مووشه‌كێك بووه و زیانی گیانی نه‌بووه".
پێشتریشده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به حه‌وت مووشه‌ك ناوچه‌ی زرگوێزه‌ڵه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆردوومان كراون.
لای خۆیه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕیی كوردستانی ئێران كه باره‌گای سه‌ره‌كییان له زڕگوێزه‌ڵه‌یه رایگه‌یاند، "نۆ پێشمه‌رگه‌مان له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا شه‌هید بوون".
هه‌ر ئه‌مڕۆ به هه‌شت درۆن هێرش كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌وته‌ی دژه تیرۆری كوردستان، زیانی گیانییان نه‌بووه.
PM:01:38:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت