سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه به‌دواداچوون بۆ دۆخی ته‌ندروستی په‌یامنێرێكی ده‌زگاكه ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز به‌دواداچوون بۆ دۆخی ته‌ندروستی په‌یامنێری ده‌زگاكه له سنووری راپه‌ڕین ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی بۆ ده‌رده‌بڕێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه سیروان غه‌ریب سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه‌نیوز له شاری رانیه سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس "ئه‌میر حه‌سه‌ن" په‌یامنێری وێستگه‌نیوزی كرد، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له كاری رۆژنامه‌وانی دابڕاوه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سیروان غه‌ریب له ته‌ندروستی ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه‌ی پرسییه‌وه و ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی بۆ ده‌ربڕی و پشتیوانی ده‌زگای میدیایی و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ی پێ راگه‌یاند به‌تایبه‌ت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ بكرێت و هیوای به‌زوویی چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه ئه‌میر حه‌سه‌ن سوپاسگوزاری بۆ بهسهركردنهوهكهی سه‌رۆكی ده‌زگای میدیای وێستگه و هه‌واڵپرسی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه ده‌ربڕی كه لەم کاتە سەختەیدا به‌تەنیا جێیان نه‌هێشتووه.
ئه‌میر حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند كه ئه‌م هه‌واڵپرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه گەورەترین هێز و مەرهەمه بۆی و "نیشانەی گەورەیی و جوامێریی سه‌رۆكی ده‌زگا و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگای میدیایی وێستگهنیوزه".
ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه له سنووری راپه‌ڕین نزیکەی چوار ساڵە لەگەڵ کێشەی دڵدا (کونی دڵ و کێشەی لێدان) دەجەنگێت و لەم چەند ڕۆژەدا لێدانی دڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه ئەمەش مەترسییەکی زۆری لەسەر ژیانی دروست کرد. لە ئێستادا تەندروستی باشترە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایه و چارەسەری پێویست وەردەگرێت و چاوەڕێی بڕیاری پزیشکه بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام بدرێت.
AM:10:26:17/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت