موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق: 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاته بۆ هه‌ر كه‌سێك تره‌مپ بكوژێت
وێستگه‌نیوز –
به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق بڕی 10 ملیۆن دیناری وه‌ك پاداشت ته‌رخان كرد بۆ هه‌ركه‌سێك كه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكوژێ.
ئه‌مشه‌و موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*دیارترین به‌ڵگه‌ی ئیفلاسی ئه‌خلاقی ئیداره‌ی ئه‌مریكا، شانازی تره‌مپی تاوانباره به خیانه‌ت و شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی له به‌ئامانجگرتنی فه‌رمانده‌كانی سه‌ركه‌وتن، شه‌هیدان قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس.
*ئه‌م شانازییه بێشه‌رمانه ته‌نها خوێنی پاكی ئه‌وانی به‌رزكردۆته‌وه و شكۆمه‌ندی هه‌میشه‌یی پێبه‌خشیون.
*بكوژه‌كه‌یان جگه له شه‌رمه‌زاری و عه‌یبه‌ی هه‌میشه‌یی هیچی تری ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
*موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پاداشتی دارایی به بڕی (10) ملیۆن دۆلار كه له به‌خشینی رۆڵه دڵسۆزه‌كانی و لایه‌نگره ئازاكانی كۆكراوه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نێت، بۆ هه‌ركه‌سێك تره‌مپی تاوانبار بكوژێت یان هه‌ركه‌سێك فه‌رمانی ئاراسته‌كردن بۆ تاكێك، گروپێك، قه‌واره‌یه‌ك، یان دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
*مرۆڤه ئازاده‌كانی جیهان به‌رده‌وام ده‌بن له راوه‌دوونانی بكوژی منداڵ و زاناكان.
*سته‌مكاران هه‌رگیز تامی ئاشتی و ئارامی ناكه‌ن و تاوانباران هیچ په‌ناگه‌یه‌ك له تووڕه‌یی كه‌سانی شه‌ره‌فمه‌ند نادۆزنه‌وه.
PM:11:43:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت