ته‌رمی گه‌نجێك له ئاوی كونه‌ماسی ده‌رهێنرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له ئاوی كونه‌ماسی خنكا و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرایه‌وه.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوی (أ. ق. ج.) له‌دایكبووی (2008) بۆ گه‌شتكردن هاتبووه ناوچه‌ی گه‌شتیاری كونه‌ماسی له شارباژێڕ‌و له ئاوی كونه‌ماسیدا به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه خنكابوو.
*توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ماوه‌ت و بنكه‌ی پۆلیسی گاپێڵۆنه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی غه‌واسی دوكان و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌رمی هاوڵاتیه‌كه ده‌ربهێنرێته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی بكرێت.
*دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و ته‌واوبونی ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌رمه‌كه راده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه.
*داواكارین له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی خۆشه‌ویست خۆیان به‌دوور بگرن له‌مه‌له‌كردن له‌ئاوی خوڕ و ئه‌و ئاوانه‌ی كه قوڵییه‌كانیان نه‌زانراوه تاكو خۆشیه‌كانیان لێ تێكنه‌چێت..
PM:06:36:16/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت