لە کەرکوک دزێک چووە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکەی کوشت
وێستگەنیوز-
لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، رووداوێکی کوشتن روویدا و تێیدا هاوڵاتییەک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دزێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو دزێک چۆتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی (ستار جەبار) لە ناحیەی لەیلان، دوای ئەوەی خاوەن ماڵەکە هەستی پێکردووە، رووبەڕووبوونەوە و شەڕەتەقە لە نێوانیاندا دروستبووە و لە ئەنجامدا ستار جەبار گیانی لەدەستداوە.
ستار جەبار کە نیشتەجێی ناحیەکەیە و باوکی 2 منداڵە، لە کاتی رووداوەکەدا کرێکارێکی بە نەتەوە عەرەب کە کاری بۆ کردووە ویستوویەتی بەرگری لێبکات، بەڵام ئەویش فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دزەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە شوێنی رووداوەکە بەجێهێشتووە و بە ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەکە هەڵهاتووە، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
AM:10:17:15/07/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت