قوباد تاڵەبانی: پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە هەر نرخێک بێت دەبێت لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمووزی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵی بەسەرکردەوە و رایگەیاند کە تاوەکو ئێستا 50%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.


لە میانی بەسەرکردنەوەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە دانیشتووانی چەمچەماڵ، تەکیە، ئاغجەلەر و گوندەکانی دەوروبەری ساڵانێکی زۆرە بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، هەر بۆیە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە ئەولەوییەتی حکومەتە و بە هەر نرخێک بێت دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کۆتایی بێت.

جێگری سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند: "رێگە نادەین کارکردن لەم پڕۆژەیەدا پەکی بکەوێت و هەموو پێداویستییەکان بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار و ئەندازیاران دابین دەکەین، چونکە ئەمە کەمترین خزمەتە کە بتوانین پێشکەشی خەڵکە خۆشەویستەکەی ئەو دەڤەرەی بکەین".

هەر لەو دیدارەدا، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد بۆ ماندووبوونیان و دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی تەواویان دەکەن بۆ ئەوەی بێ گرفت بەردەوام بن لە کارەکانیان.


PM:02:21:14/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو