راگه‌یه‌ندراوێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راسپارد تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپیچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاریكاری و هاوئاهه‌نگییه به‌هێز و به‌رده‌وامه‌ی له نێوان عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی راسپارد تاكو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ پێكه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ندڵیی و لێپیچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران كار بكه‌ن.
*له ماوه‌ی رابردووش‌دا، له ئه‌نجامی ئه‌و هاریكارییه‌ی نێوان هه‌ردوولا، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا رێكاری پێویست به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران بگیرێته‌به‌ر و ده‌ستگیر بكرێن و بڕێكی زۆری پاره و زێڕ و موڵك و سامان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی.
*له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له دوایین كرده‌وه‌دا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 358 كیلۆگرام زێڕی ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراویان، راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی فیدراڵ كرد.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌رده‌وام ده‌بێت له درێژه‌دان به هاریكاریی و هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و سنووردانان بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و بره‌ودان به ده‌ستپاكی و سه‌روه‌ری یاسا.
PM:07:10:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت