پارێزگای هه‌ولێر: گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی هونه‌ری و كلتووری ده‌ست پێده‌كات
وێستگه‌نیوز –
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر راسپارده و فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوه فه‌رمییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گه‌وره له كه‌رتی ڕۆشنبیری و كلتووری له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستیان پێكرد.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ته‌ممووزی 2026، هه‌ریه‌ك له شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، و ئاریان سه‌ڵاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداریوون له قۆناغه‌كانی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه له نێو پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م بریتییه له دروستكردنی گه‌وره‌ترین گه‌له‌ری هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه كه به گوژمه‌ی ( 3 ملیار و 55 ملیۆن و622 هه‌زار دینار) له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی جیهانی بۆ نمایشكردنی داهێنانی كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان.
ده‌شڵێت: "پڕۆژه‌ی دووه‌م بریتییه له بونیادنانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخی تایبه‌ت به جینۆسایدی ئه‌نفال، كه خۆشبه‌ختانه پڕۆژه‌كه قۆناغی زۆری بڕیوه و ئێستا له قۆناغی كۆتاییدایه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی كلتوری، مرۆیی و مێژوویی، ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوو بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدراوه و پاراستنی یاده‌وه‌ری قوربانیان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ش له‌نێو پاركی شه‌هید سامی عه‌بدولڕه‌حمان جێبه‌جێ ده‌كرێن".
راشیگه‌یاند كه دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی هه‌ردوو پڕۆژه، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر، و بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، جه‌ختیان له گرنگیی ته‌واوكردنی كاره‌كانی هه‌ردوو پڕۆژه به زووترین كات و به به‌رزترین ئاستی كوالێتی و له كاتی دیاریكراودا كرده‌وه.
PM:06:24:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت