قوباد تاڵه‌بانی: لاڤه خان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كه هه‌نگاوی زۆر باشیان ناوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ژنان
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتیی ژنان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كه هه‌نگاوی زۆر باشیان ناوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ژنان، داواشیكرد كه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گه‌ڵ لاڤه حیكمه‌ت، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێتیی ژنانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی كاروچالاكییه‌كان و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لاڤه حیكمه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێكخراوه‌كه كرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رێوشوێنی پێویست و گونجاویان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ نوێكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ژنان و گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵانه‌دا یه‌كێتیی ژنان بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه داكۆكی له مافه‌كانی ژنان بكات و ببێته ئه‌و رێكخراوه‌ی كه ژنانی كوردستان پێویستییان پێیه‌تی".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال داوایكرد له‌م قۆناغه نوێیه‌دا گرنگیی تایبه‌ت بده‌ن به په‌ره‌پێدانی تواناكانی ژنان له بواره جیاوازه‌كاندا و هاوكار و یارمه‌تیده‌ریان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆسپ و گرفته‌كاندا زاڵ‌بن، تا ساڵ له دوای ساڵ له ئامانجی گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و یه‌كسان و دادپه‌روه‌رتر نزیكتر ببینه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی به گرنگیشی زانی یه‌كێتیی ژنان هۆشیاری یاسایی له‌ناو ژناندا زیاتر په‌ره پێ بدات و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن.
PM:05:04:13/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت