حەج و عومرەی هەرێم: بەمنزیکانە دەرگای ناونووسین بۆ حەجی 2027 دەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی 2027، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پرۆسەی ناونووسینی هاووڵاتیان دەکەن.


شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بەوەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکانیان بۆ دەستپێکردنی ناونووسینەکە تەواو کردووە.

بالیسانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و بە شێوازێکی مۆدێرن بەردەست دەبێت، داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە خوازیارن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، پێشوەختە بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک: ژمارەی بێ هاوتای کەسی (UPN)، پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی ئامادە بکەن.

بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئامادەکردنی ئەم بەڵگەنامانە گرنگە بۆ ئەوەی لە کاتی راگەیاندنی وادەی دەستپێکردنی پرۆسەکەدا، هاووڵاتیان بەبێ کێشە و گرفت بتوانن ناوەکانیان بۆ حەجی ساڵی 2027 تۆمار بکەن.


PM:02:44:13/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو