سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته به‌غدا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2026/7/12، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
*بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ بكرێن.
* به‌رنامه‌ی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكان ده‌بێت.
PM:07:43:12/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت