ئه‌و بانده‌ی رووبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌وه و 3 كارمه‌ندی ئاسایشیان برینداركرد، ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه رووبه‌ڕووی ئاسایش بوونه‌ته‌وه و 3 كارمه‌ندیان بریندار كردووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی (سێ )كه‌سی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته، به‌دواداچوون و چاودێری وردیان ئه‌نجامدا.
*شه‌وی هه‌ینی 2026/7/10 كاتژمێر 20:55 خوله‌كی شه‌و له‌نزیك ناحیه‌ی ئاشتی، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان به‌چه‌ك ڕووبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایش بوونه‌وه.
*(3) كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون.
*تۆمه‌تباران له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیا (تیكتۆك و سناپ چات) بانگه‌شه‌یان بۆ فرۆشتنی دراوی ساخته كردووه.
*له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن كه‌سه‌كانیان فریوداوه و به‌زه‌بری چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كردن پاره‌یان لێسه‌ندوون.
*له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌كانی (406) و (56) له یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:01:15:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت