ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی: كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 2 ترلیۆن دینار قه‌رزی پێشینه‌ی له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له راپۆرتێكدا باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاند كه زیاتر 4 هه‌زار دوو مووچه‌یی نایاسایی بڕیوه و زیاتر له 2 ترلیۆن دینار قه‌رزی پێشینه‌ی له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی هاتووه كه له ماوه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گرنگی له بواره‌كانی چاكسازی، دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پشتگیری له ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بواری چاكسازیی كارگێڕی، ناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی چاكسازی، ئه‌م كارانه كراون:
پرۆسه‌ی به‌بانكیكردن:
950 هه‌زار هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆران له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) كراوه‌ته‌وه.
220 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر 1.1 ملیۆن مامه‌ڵه‌ی پاره‌دانیان له پرۆژه‌ی پاره‌دانی دیجیتاڵی (ئی پسووله) ئه‌نجام داوه
له بواره‌ی چاكسازیی كارگێڕی:
357,815 دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه.
88,900 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی 38 لێوای سه‌ربازی سه‌ر به 9 فیرقه و 2 فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی جێگیر كراون هاتوونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
29,338 دۆسیه‌ی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ناوبووری گواستراونه‌ته‌وه.
4,189 دوومووچه‌یی نایاسایی بڕدراون.
1,478 دۆسیه‌ی پله‌باڵا و تایبه‌ته‌كان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه
402 دۆسیه ڕێكخراونه‌ته‌وه
پرۆسه‌ی خستنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ڤه‌ری یه‌ك و ده‌ڤه‌ری دوو ده‌ستی پێكردووه
دامه‌زراندنی بانكی نیشتمانی:
250 ملیار دینار سه‌رمایه‌یه بۆ دامه‌زراندنی بانكی نیشتیمانی ته‌رخان كراوه.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان
2.130 تریلیۆن دینار گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه و ئاسانكاری له كۆی 4.48 تریلیۆن دینار.
AM:11:44:11/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت