رێباز حەملان: مەسرور بارزانی بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند کە کوری باوکی خۆیەتی


وێستگەنیوز-

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین لێدوانیدا تیشک دەخاتە سەر کار و چالاکییەکانی کابینەی نۆیەم و رایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی توانیویەتی بەرەنگاری هەموو ئەو پیلان و قەیرانە یەک لەدوای یەکانە ببێتەوە کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە.


رێباز حەملان ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکی حکومەت لە پەروەردەی رێبازی بارزانیدا خۆڕاگری و ئازایەتی و فیداکاری سەلماندووە و توانیویەتی زۆر پیلانی نەیاران لەگۆڕ بنێت، وتیشی: "مەسرور بارزانی سەرکردەی کردارە و خاوەن گفتە، ژمارەکانیش گەواهی ئەوە دەدەن کە چاکسازییەکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان".

یاریدەدەری سەرۆک وەزیران لیستی پڕۆژە و دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە ماوەی حەوت ساڵدا بەم شێوەیە خستەروو:

- کەرتی وزە و کارەبا: خزمەتگوزارییەکانی گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی.
- پرۆژەی هەژماری من: یەک ملیۆن هاووڵاتی تێیدا بەشدارن.
- هەلی کار: رەخساندنی زیاتر لە 140 هەزار هەلی کار.
- ژینگە: چاندنی 7.7 ملیۆن نەمانی جۆراوجۆر لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر.
- پیشەسازی و وەبەرهێنان: دروستکردنی 1341 کارگە و جێبەجێکردنی 778 پڕۆژەی وەبەرهێنان.
- پەروەردە و تەندروستی: دروستکردنی 3000 قوتابخانە و 118 نەخۆشخانە و سەنتەری پزیشکی.
- رێگەوبان و شارەوانی: دروستکردنی 5940 کیلۆمەتر رێگەوبان و ئەنجامدانی 5415 پڕۆژەی شارەوانی.
- ئاو و کشتوکاڵ: جێبەجێکردنی 12 پڕۆژەی فریاگوزاری ئاو، 9 سایلۆ و 9 بەنداو.
- گەشتوگوزار: 164 پڕۆژەی گەشتوگوزار و شوێنەوار.

رێباز حەملان جەختی لەوەش کردەوە کە کاروانی حکومەت بۆ بەدیجیتاڵکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئاو، خۆراک و ئاوەدانی بەردەوامە و ئاور بۆ دواوە ناداتەوە، ئامانجی سەرەکیش خزمەتکردنی گەل و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشترە بۆ هەرێمی کوردستان.


PM:10:16:10/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت