ئاڵا تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارمان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژنان داوه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وت، ورده‌كارییه‌كانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بۆ وێستگه‌نیوز ئاشكرا كرد.
ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكاری عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان دوای ئه‌وه‌ی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وت به وێستگه‌نیوزی وت: "بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران پێگه‌ی ژنان له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌هێز بكه‌ین".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریشمان داوه ژنان به‌شداربن له به‌رنامه ئابووریه‌كان و دووباره ئه‌نجومه‌نی باڵای ژنان دابمه‌زرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه به‌و یاسایانه‌ی پێویستیان به ده‌ركردن یان ههمواكردنهوه هه‌یه".
پێشتر ئاڵا تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو كه "چاوم به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وتووه و باسی دۆخی ژنانی عێراقمان كردووه و گرنگییه‌كی زۆری پێداوه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی عێراق كارووباری ژنان و مافه‌كانیان له‌سه‌رووی كاره‌كانیه‌وه داده‌نێت و دوای لێكردم كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكه‌م كه تاووتوێمان كردووه".
وێستگه‌نیوز یه‌كه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموون كایه گرنگه‌كانی ده‌زگاكه‌ی به ژنان راسپاردووه و له‌لایه‌ن خانمانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
AM:09:59:10/07/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت